دەستبەسەرکرانی خالق حەقیقەتخاە و محەممەد محەممەدیزادە لە شارەکانی شنۆ و دیواندەرە
هەنگاو؛ هەینی ۲۷ی خەرمانی ۲۷۲۶
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خالق حەقیقەتخاە، خەڵکی شنۆ و محەممەد محەممەدیزادە، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۲۴ی خەرمانی ۲۷۲۶ (۱۵ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، خالق حەقیقەتخاە، خەڵکی گوندی «سیاوان»ی شنۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەری و بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ۲۲ی خەرمانی ۲۷۲۶، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری محەممەد محەممەدیزادە، هاووڵاتیی تەمەن ۳۷ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە و هەوڵی دەستبەسەرکردن و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار داوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵی بچووکی دووانەیە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.