لە ساڵێکدا ١٣ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لە کوردستان دەستبەسەر کراون
هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە کوردستان دەستبەسەر کراو و سێ مامۆستاش س
هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ مامۆستای قوتابخانە و زانکۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە کوردستان دەستبەسەر کراو و سێ مامۆستاش سەرجەم حوکمی ٨ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای پاییزی ٢٧١٨ هەتا سەرەتای پاییزی ٢٠١٩ لانیکەم ١٣ مامۆستای قوتاببخانە و زانکۆ لە کوردستان دەستبەسەر کراون کە بەشێکیان حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و بەشێکیان هێشتا لە بەندیخانەن.
ناوی ئەو مامۆستایانەی کە دەستبەسەر کراون بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ محەمەد ساڵح شەکەری خەڵکی سەقز
٢_ خالید غەفووری خەڵکی ڕەبەت
٣- هیوا حەفید خەڵکی مەهاباد
٤_ ئومید شامحەمەدی خەڵکی دیواندەرە
٥- مێهرانە محەمەدی خەڵکی سنە
٦_ حامید نەرگسی خەڵکی دیواندەرە
٧_ موختار ئەسەدی خەڵکی سنە
٨_ سومەیە وەیسمرادی خەڵکی جوانڕۆ
٩_ پەیمان نەقشبەندی خەڵکی ئورمیە
١٠_ یاسر ئەمینی ئازەر خەڵکی مەهاباد
١١_ ڕەشید کورمانج خەڵکی بۆکان
١٢_ ائیبراهیم سداقەت خەڵکی فارووج
١٣_ هووشەنگ کۆشکی خەڵکی خوڕەمئاوا
هەروەها سێ مامۆستا لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم ٩ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١- عەتائوڵڵا ئەحسەنی خەڵکی دیواندەرە حوکمی ٧ ساڵ بەندکران
٢_ ائومید شامحەمەدی خەڵکی دیواندەرە حوکمی ١ ساڵ بەندکران
٣_ یاسر ئەمینی ئازەر خەڵکی مەهاباد حوکمی یەک ساڵ و ٣ مانگ بەندکران