خۆکوشتنی لاوێکی روانسەری بە هۆی هەژار، ٥٧ کەس بە هۆی هەژاری خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٤:٤٧

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی گوندی بروارەیین سەر بە شاری ڕوانسەر بە ناوی “سوبحان کەریمی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوبحان کەریمی بە هۆی هەژاری و بێ هیوایی و لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ وە لانیکەم ٥٧ کەس بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابووری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤٧کەسیان لە ڕەگەزی نێر بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە