ڕاپۆرتی ١٠ی ئۆکتۆبر، ٥٣ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون
هەنگاو: ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەو بۆنەیەوە ڕاپۆرتێکی ئاماری .
هەنگاو: ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەو بۆنەیەوە ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر لەسێدارەدانی ٥٣ هاووڵاتیی کورد لەئێران بڵاو دەکاتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ لانیکەم حوکمی سێدارەی ٥٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێکی هێرانا، لەو ماوەیەدا لە ئاستی ئێراندا ٢٤٢ کەس لەسێدارە دراون کە بە بەراوەردی ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوەیە دەردەکەوێت کە ٢٢٪ی کۆی ئەو کەسانەی لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەو ساڵەدا ٥ ژن، ٢ منداڵ و پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە کوردستان لەسێدارە دراون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢٣ حاڵەت کە دەکاتە ٤٣٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەگاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای لوڕستان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٣٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای خوراسان: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان
جیا کردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
کوشتنی ئەنقەست(قەتڵ): ٤٦ حاڵەت
ماددە سڕکەرەکان: ٧ حاڵەت