لانیکەم ١٠ کەس لە ناڕازیانی پێش باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران دەستبەسەر کران
هەنگاو: لەکاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پێش باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی تاران لانیکەم ١٠ هاووڵاتییان دەستبەسەر.
هەنگاو: لەکاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پێش باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی تاران لانیکەم ١٠ هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد کە زۆربەیان کورد و خوێندکار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩، لە ١٦ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پیش باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوو.
هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە تاران لانیکەم ١٠ کەس لە خۆپێشاندەرانیان دەستبەسەر کردووە کە ناسنامەیان بۆ بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ عەبدوڵڵا جەهانبین پارێزەری خەڵکی ناوچەی موکران و دانیشتووی تاران
٢_ ئیسماعیل سالاری پارێزەری خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران
٢_ سالار مەولایی خوێندکاری زانکۆی تاران و خەڵکی جوانڕۆ
٣_ ئومید جەهانگیری خوێندکاری دوکتورای کۆمەڵناسی زانکۆی تاران و خەڵکی سەقز
٥_ موحسن موسەوی خەڵکی شیراز
٦_ محەمەد شەهابی
٧_ کاوان کەریم پووڕ
٨_ مازیار محەمەدی ئازەر بۆکانی
٩_ کاوان محەمەدی ئازەر بۆکانی
١٠_ ئەیووب ئەحمەدیان، خەڵکی دیواندەرە و ماستەری کارگێری
هەواڵەکان باس لە دەستبەسەر کرانی چەندین کەسی دیکە دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، ڕۆژی شەممە لە شارەکانی ئیلام، ئەیوان، شائاباد، کرماشان، جوانڕۆ، ۆاوە، سنە، دیواندەرە، سەقز، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، ئورمیە، بۆکان و قوتوور خەڵک بە هاتنە سەر شەقام هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیان شەرەمزار کرد.
هەروهەا بە پێی ڕاپۆرتێکی دیکە، سەید خالید حوسێنی دوای گردبوونەوکەی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.