هەنگاو ناسنامە ٢٤ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی دژ بە هێرشی تورکیا بڵاو دەکاتەوە
هەنگاو: دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ٢٠ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاک ڕۆژئاوای کوردستان هاتنە سەر شەقام و هێزە
هەنگاو: دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ٢٠ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاک ڕۆژئاوای کوردستان هاتنە سەر شەقام و هێزە و ناوەندە ئەمنیەکان دەستیان کردووە بە گرتن و بانگ کردنی هاووڵاتیان.
بە ئاشکرابوونی ناسنامەی دوو کەسی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مەریوان بە ناوەکانی ”محەمەد بەهرامی“ و "مێهدی قادری" ژمارەی دەستبەسەر کراوانی مەریوان گەیشتە ٧ کەس و ناوی بەشێک کە گیراوانیش هێشتا ئاشکرا نەبووە.
هەتا ئێستا ناسنامەی ٢٣ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
مەریوان
١_ محەمەد بەهرامی ٢_ همەت کەرەمی ٣_ دیاکۆ تابا ٤_ موبین نادری ٥_ کەماڵ کۆنەپۆشی ٦_ ئومید حەق پەرەست ٧_ مێهدی قادری
تاران
١_ عەبدوڵڵا جەهانبین (پارێزەر) ٢_ ئیسماعیل سالاری (پارێزەر) ٣_ سالار مەولایی (خوێندکار) ٤_ ئومید جەهانگیری (خوێندکار) ٥_ محەمەد شەهابی ٦_ کاوان کەریم پووڕ ٧_ مازیار محەمەدی ئازەر بۆکانی ٨_ کاوان محەمەدی ئازەر بۆکانی ٩_ ئەیووب ئەحمەدیان (خوێندکار) ١٠_ موحسین موسەوی خەڵکی شیراز
جوانڕۆ
١_ فاتێح محەمەد خانی ٢_ وەلی سەلیمی ٣_ نامدار سەلیمی ٤_ عادڵ وەیسی ٥_ دیاکۆ موسازادە ٦_ سەعید هیدایەتی
سنە
١_سەید خالید حوسێنی
بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی کورد لە شارەکانی مەریوان، سەقز، دیواندەرە و سنە بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و بە نیسبەت بەشداری کردن لە گردبوونەوەکان هوشدارییان پێ دراوە.
بە پشتبەستن بەو گرتە ڤیدۆییانەی کە بە هەنگاو گەیشتوو ، لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە ٢٠ شاری ئیلام، ئەیوان، شائاباد، کرماشان، جوانڕۆ، ۆاوە، سنە، دیواندەرە، سەقز، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، ئورمیە، بۆکان ، قوتوور،دێولان، پیرانشر، سەلاسی باوەجانی و مەریوان خەڵک بە هاتنە سەر شەقام هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیان شەرەمزار کرد.