هەنگاو ناسنامە ٤١ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی دژ بە هێرشی تورکیا بڵاو دەکاتەوە

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: سێ ڕۆژی ڕابردوو لە ٢١ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاک ڕۆژئاوای کوردستان هاتنە سەر شەقام و هێزە و ناوەندە ئەمنیەکان دەستیان کردووە بە گرتن و بانگ کردنی هاووڵاتیان.

بە ئاشکرابوونی  ناسنامەی ١٧ کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوا هەتا ئێستا ناسنامەی ٤١ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

مەریوان

١_ محەمەد بەهرامی ٢_ همەت کەرەمی ٣_ دیاکۆ تابا ٤_ موبین نادری ٥_ کەماڵ کۆنەپۆشی ٦_ ئومید حەق پەرەست ٧_ مێهدی قادری

تاران

١_  عەبدوڵڵا جەهانبین (پارێزەر) ٢_ ئیسماعیل سالاری (پارێزەر) ٣_ سالار مەولایی (خوێندکار) ٤_ ئومید جەهانگیری (خوێندکار) ٥_ محەمەد شەهابی ٦_ کاوان کەریم پووڕ ٧_ مازیار محەمەدی ئازەر بۆکانی ٨_ کاوان محەمەدی ئازەر بۆکانی ٩_ ئەیووب ئەحمەدیان (خوێندکار) ١٠_ موحسین موسەوی خەڵکی شیراز ١١_ یاسین کەریم پووڕ ١٢_ بێهزاد عەشایری ١٣_ جەعفەر بەدری ١٤_ رضا پوور ڕەحیمی ١٥_ حەمید تەوانا ١٦_ ڕەحمان ئەفزوون فەڕ ١٧_ نەریمان موعتەمەدی ١٨_ حەمزە قەیس وەندی ١٩_ ئەیووب ئابناری ٢٠_ شێرزاد محەمەدی ٢١_ ڕەزا جەوام ٢٢_ موبین غەنیمی ٢٣_ سیروس مەجیدی

جوانڕۆ

١_ فاتێح محەمەد خانی ٢_ وەلی سەلیمی ٣_ نامدار سەلیمی ٤_ عادڵ وەیسی ٥_ دیاکۆ موسازادە ٦_ سەعید هیدایەتی

سنە

١_سەید خالید حوسێنی ٢_ فواد عەنایەتی

ئورمیە

١_ مەسعوود جاویدی

بانە

١_ آزاد ڕەحمەتیان

پیرانشار 

١_ هادی خزری

 

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی کورد لە شارەکانی مەریوان، سەقز، دیواندەرە ، پاوە، پیرانشار، شنۆ و سنە بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و بە نیسبەت بەشداری کردن لە گردبوونەوەکان هوشدارییان پێ دراوە.

بە پشتبەستن بەو گرتە ڤیدۆییانەی کە بە هەنگاو گەیشتوو ، لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە ٢١ شاری ئیلام، ئەیوان، شائاباد، کرماشان، جوانڕۆ، ۆاوە، سنە، دیواندەرە، سەقز، سەردەشت، مەهاباد، شنۆ، ئورمیە، بۆکان ، قوتوور،دێولان، پیرانشر، سەلاسی باوەجانی ، ڕوانسەر و مەریوان  خەڵک بە هاتنە سەر شەقام هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیان شەرەمزار کرد.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە