بانگ کران و دەستبەسەرکرانی بەر بڵاوی هاووڵاتییانی خەڵکی پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو:لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە هێ

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:٠٨

 

هەنگاو:لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە هێرشی تورکیا بۆ  سەر رۆژئاوای کوردستان، بانگ کراون و بەشێکیان  دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٣٠ کەس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە بەو تۆمەوەتە بانگ کراون کە نزیک ١٠ کەسیان دەستبەسەرن.

ناسنامەی پێنج کەس لەو دەستبەسەر کروانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ سروش ئەمینی کوڕی سەیوان خەڵکی پاوە کە تەمەنی ١٧ ساڵە

٢_ باست محەمەدی کوڕی محەمەدخان و خەڵکی دەرەبەیان

٣_ کۆسار مەحەمەدی کوڕی عوسمان  و خەڵکی دەرەبەیان

٤_ ئێحسان ئاقایی کوڕی محەمەد خەڵکی ئاوایی دەرەبەیان

٥_ کەماڵ کیانی خەڵکی نۆڕیاو

 

چەندین هاووڵاتی دیکە بانگهێشت کران و ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون بوەتەوە بەڵام لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان پێ نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە