ژمارەی دەستبەسەر کراوانی پاوە گەیشتە ١١ کەس + ناسنامە
هەنگاو:لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە هێر
هەنگاو:لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بانگ کراون و بەشێکیان دەستبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٥٠ کەس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە بەو تۆمەوەتە بانگ کراون کە نزیک ٢٠ کەسیان دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی ١١ کەس لەو دەستبەسەر کروانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سروش ئەمینی (تەمەن ١٧ ساڵ) ٢_ باست محەمەدی ٣_ کۆسار محەمەدی ٤_ ئیحسان ئاقایی ٥_ کەماڵ کیانی ٦_ نەریمان کەریمی ٧_ کەیهان عەزیزی ٨_ لوقمان کیانی ٩_ ئاشنا حەزەنزادە ١٠_ دڵشاد فەرەجی ١١_ کەبیر (هونەر) حوسێنی.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو هەر یەک لە کەیهان عەزیزی، ئاشنا حوسێن زادە و لوقمان کیانی شەوی ڕابردوو ئازاد کراون و باقی دەستبەسەر کراوان هێشتا ئازاد نەکراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ناوەندە ئەمنییەکان لە ڕێگای تەلەفوونەوە هوشدارییان بە دەیان چالاکی مەدەنی داوە کە ئەگەر بەشداری گردبوونەوەکان بکەن دەستبەسەر دەکرێن.