هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندی

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٧:٥٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”دزە“ سەر بە شارەدێی دۆڵی ئورمیە بە ناوی ”حەبیب خودایی“ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەبیب خودایی تەمەن ٤٣ ساڵ و کوڕی ”تەمر“ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هەمان ڕۆژ گوازراوەتەوە بۆ بەندی ٣_٤ ناسراو بە بەندی گشتیی بەندیخانەی ئورمیە .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە