گواستنەوەی کەیومەرس لەتیفی بۆ بەندیخانە و ئازادی موحسین سەعیدپوور بە بارمتە

هەنگاو: کیومەرس لەتیفی دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران دووبارە بۆ بەندیخانەی سنە گەرێندرایەوە و هاوکات موحسین سەعیدپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٤٨

 

هەنگاو: کیومەرس لەتیفی دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران دووبارە بۆ بەندیخانەی سنە  گەرێندرایەوە و هاوکات موحسین سەعیدپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەفتەی ڕابردوو کەیومەرس لەتیفی دوای ٤٠ ڕۆژ بەدنکرانی و دەستبەسەری لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دووبارە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گەرێندراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری (١٥ی ئۆکتۆبر) موحسین سەعییدپور دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە