مەجید تیباش لە بەندیخانەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە هۆی نەخۆشی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی بەندیخانەی گوازرایەوە.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٣:٤٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە هۆی نەخۆشی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی بەندیخانەی گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاران(مەجید) تیباش، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) بۆ پێڕاگەیشتن و دەرمان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئاران تیباش کە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێدنراوە، لە بەندیخانە بە هۆی نالەباری شوێنی ڕاگیران، تووشی نەخۆشینی لیپوم بووە و لە چەندین شوێنی لەشی گرێی چەوری دروست بووە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ناوبراو  نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

ئاران تیباش کوری خالد و خەڵکی گوندی دەزەی مرگەوەر، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧١٨ ( ١٦ی دسامبری ٢٠١٨) دوای بانگ کران بۆ ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە  بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

 ناوبراو دواجار کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی سێی دادگای شۆرشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفی، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩ ( ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ ساڵ حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە