گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکانی مەدەنی پیرانشار
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چندین چالاکی مەدەنی ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پیرانشار و کافە کتێبی ئەندێشەی ئەو شارە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چندین چالاکی مەدەنی ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پیرانشار و کافە کتێبی ئەندێشەی ئەو شارە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای مانگی ڕەزبەوەرە لانیکەم ١٥ چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی پیرانشار کە ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پیرانشار و کافە کتێبی ئەندیشەی ئەو شارە بوون، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراو و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
یەکێک لەو چالاکانەی کە بانگ کراوە و بە هۆکاری ئەمنی ناتوانین ئاماژە بە ناوی بکەین، لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئیدارەی ئیتلاعات بە فەرمی بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە نابێت لە دانیشتنەکانی ئەو دوو ڕێکخراوە بەشداری بکەین.
ئەو دوو ڕێکخراوە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چالاکی بەرچاویان لە بوارەکانی فەرهەنگی، مەدەنی و ژینگەپارێزی هەبووە.