سێ پیاو لە ئورمیە و بۆکان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢١:٥٨

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”نەریمان ئەحمەدی“ تەمەن ٣٧ ساڵ بە هۆی کێشەی ئابووری خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارەکەی ئیسلام ئابادی ئورمیە بە ناوی ”عادڵ بیتار“ بە هۆی خەمۆکییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٣ی خەزەڵوەر (٢٥ی ئۆکتۆبر)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”ئەحمەد باغچە“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە