چوار کرێکاری کورد لە تەورێز گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: چوار کرێکاری کورد کە لە تەورێز سەرقاڵی کرێکاری بوون، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٠:٢٤

 

هەنگاو: چوار کرێکاری کورد کە لە تەورێز سەرقاڵی کرێکاری بوون، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٣٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، چوار کرێکاری کورد لە نزیک شاری شەبستەری تەورێز لەکاتی کارکردن بە هۆی داڕمانی زەوی کەوتنە ژێر خۆڵەوە و گیانیان لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لەوبارەوە ڕایگەیاند کە  ئەو چوار کەسە خەڵکی بۆکان، بانە سەقز و سەردەشت بوون کە ناسنامەیان بە شێوەی خوارەوەیە؛

ئیبراهیم  حەمزەزادە  خەڵکی سەردەشت، مێهدی زەندباف خەڵکی بۆکان، محەمەد نادری خەڵکی سەقز و بەهائەدین نادری خەڵکی بانە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە