کوژران و برینداربوونی ٣ کرێکار لە هەرسین

هەنگاو: سێ کرێکار لە شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە بوونە قوربانی.

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٤:٣٩

 

هەنگاو: سێ کرێکار لە شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو و بە پشت بەستن بە دەنگ و ڕەنگی ئێران، شەوی چوارشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٣٠ی ئۆکتبری ٢٠١٩)، تەقینەوەیەک لە کۆکای تواندنەوەی ئاسنی شاری هەرسین ڕووی داوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا ٣ کرێکار بریندار بوون کە یکێکیان دوای گوازرانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە