دەستبەسەر کران و ناروونی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەوڵاوا
هەنگاو: چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەوڵاوا کە نزیک بە مانگێکە دەستبەسەر کراوە، ناڕوونە.
١٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٢:٥٣
هەنگاو: چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سەوڵاوا کە نزیک بە مانگێکە دەستبەسەر کراوە، ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی ”سەباح ڕەونەقی“ نزیک مانگێکە (ڕەزبەر / ئۆکتۆبر) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتاعاتی ئەو شارەوە دستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی سەباح ڕەونقی کە چالاکێکی ژینگەپارێز سەوڵاوا بووە، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.