کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی سپای ئورمیە

ھەنگاو:بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەی هەیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٢٥

 

ھەنگاو:بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەی هەیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)،  کەمال حەسەن رەمەزان سۆلۆ ،بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی  ئەو شارە گوازرایەوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە کە ئەو بەندکراوە سیاسییە دەگوازرێتەوە بۆ ئیتلات و ئیتلاعاتی سپای ئورمیە.

 کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ئورمیە دەستبەسەر کران.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی  لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا.

کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای ئورمیە بە شێوەی غیابی حومکی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک و شۆڕشی چەکدارەنە دادگای و حوکمی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شار ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە