ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٢ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەر هەتا ڕۆژی هەینی ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩، لانیکەم ٢٢ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
کۆڵبەران (١ حاڵەت)
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا کۆڵبەرێک سنوورەکانی پاوە بریندار بووە.
سێدارە (١ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا هاووڵاتییەکی خەڵکی بروجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست لەسێدارە درا.
کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی (٢ حاڵەت)
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا بریندار بوونی دوو هاووڵاتیی مەدەنی لە شارەکانی سەوڵاوا و بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٠ حاڵەت)
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها، ٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی و مەزهەبی سەرجەم حوکمی ١١ سال بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
مین (١ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا کۆڵبەرێکی خەڵکی پاوە بە هۆی تەقینەوی مین لاقێکی لە دەست داوە.
خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٦ حاڵەت)
لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٦ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤ کەسیان ژن بوون.
کرێکاری ( ١ حاڵەت)
لەو ماوەیەدا کرێکارێکی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.