دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کردووە.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٥٧

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”ئەفشین دەلیل زادە“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین دەلیل زادە، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ  ک ک) دەستبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ئەفشین دەلیل زادە ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی خەزەڵوەر (٧ی نۆڤەمبر)  براوەتە بەندیخانەی ئورمیە و دوای وەرگرتنی پەنجەمۆر بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە