دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.
٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٤:٣٨
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتییەکیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) ،هاووڵاتییەکی خەڵکی تەرزیلووی ئورمیە بە ناوی “کەیهان نیکزاد” تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی یەعقووب لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کراوە.
کەیهان نیکزاد، دوای ١٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر (١٣ی نۆڤەمبر) بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی کۆمڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کراوە و دادگا بۆ ئازادی کاتی ئەو بەندکراوە داوای ٢٠٠ میلیۆن تمەن بارمتەی کردووە.