ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٠٥

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٣٩ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ١٧ی خەزەڵوەر هەتا ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەزەڵوەری  ٢٧١٩، لانیکەم ٣٩ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 کۆڵبەران (١١حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار کوژراون و بریندار بوونی ٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت، پیرانشار، سەوڵاوا و مەریوان تۆمار کراوە.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٣ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە و ئەیوانی ڕۆژئاوا لە بەندیخانەکانی ئورمیە و ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون.

هەروەها، بەندکراوێک لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان و درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٣ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا  لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە  بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، ٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی و مەزهەبی  سەرجەم حوکمی ١٣ سال و ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ٧ حاڵەت)

لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەروەها ٣ ژن بە دەستی کەس و کاری نزیکی خۆیان کوژراون.

 

کرێکاری ( ٥ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا پێنج کرێکاری کورد لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە. یەکێکیان لە شاری هەولێر گیانی لە دەست داوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە