سێ خۆپێشاندەر لە مەریوان کوژران

هەنگاو: لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان دژ بە گران بوونی نرخی بەنزین و تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، دوو خۆپێشاندەر کوژران.

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٧:٠٥

 

هەنگاو: لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان دژ بە گران بوونی نرخی بەنزین و تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، سێ خۆپێشاندەر کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە گۆڕەپانی شەبڕەنگی مەریوان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە.

لە ئاکامی دەستڕیژی هێزەکانی سپای پاسداران لانیکەم سێ خۆپێشاندەر کوژراون و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە کوژراوەکان بە ناوەکانی "عوسمان نادری" و "مێران تاک" بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە. هەروەها منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی "هیوا نادری" کەسێکی دیکە بە ناوی"شاهۆ وەلیدی"  بریندار بووە.

ئەمڕۆ لە ١٤ شاری کوردستان خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ١٠٠٠ تمەنەوە بۆ ٣٠٠٠ تمەن هاتوونەتە سەر شەقام.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە شاری سنەش خۆپێشاندەرێک کوژراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە