هەنگاو ناسنامەی ١٣ کەس لە گیانبەختکردوانی کوردستان ئاشکرا دەکات
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٣٤ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە کوردستان گیانیان لەدەست د.
هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٣٠ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە کوردستان گیانیان لەدەست داو زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار کراون.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵک لە ١٤ شاری کوردستان، لانیکەم ٣٤ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ١٠ کەس لە گیانبەختکردوان بۆ هەنگاو روون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:
جوانڕۆ: ١٥ هاووڵاتی
١_ کاوە محەمەدی ٢_ حەمزە نەقدی ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ عەزیز ٥_ موبین عەبدوڵڵاهی
مەریوان :٨ هاووڵاتی
١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلەکی
کرمانشاه : ٥ هاووڵاتی
١_ محەمەد میرزایی
سەقز ١ هاووڵاتی
١_ مینا شێخی
شاری سنە یەک هاووڵاتی کە تا ئێستا ناوی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
هەروەها زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و زۆربەی بریندارەکان بە هۆی ترس لە دەستبەسەر کران، سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانیان نەکردووە.
باروودۆخی سێ هاووڵاتی بریندار لە جوانڕۆ و مەریوان نالەبار ڕاگەیەندراوە و تەرمی هیچ یەک لە گیانبەختکردووان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.
هەروەها لە شارەکانی کرماشان، مەریوان و جوانڕۆ ٤ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراون.