هەنگاو ناسنامەی ٦ کەس لە گیانبەختکردووانی شاری مەریوان ئاشکرا دەکات
هەنگاو: بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشتر هەنگاو بڵاوی رکدووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە مەریوان بە تەقەی ڕاستە
هەنگاو: بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشتر هەنگاو بڵاوی رکدووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئیران گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە شاری مەریوان هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە و ٨ کەس لەو دوو ڕۆژەدا گیانیان لەدەست داوە.
دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو، ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی مەریوان بە ناوەکانی “دانیال ئوستواری” خەڵکی ئاوایی هانە گەرمەڵەی نۆدشە و “ئیدریس بیوارە” خەڵکی مەریوان” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس بێوارە ڕۆژی شەممە گیانی لەدەست داوە و دانیان ئوستواری ڕۆژی یەکشەممە گوللە بەر سەری کەوتووە و ڕۆژی دووشەممە بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.
ناسنامەی شەش هاوڵاتی کە لە مەریوان گیانیان لەدەست داوە بە شێوەیەی خوارەوەیە:
١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلکی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦_ دانیال ئوستواری.
جێگای ئاماژەیە کە عوسمان نادری خەڵکی شاری نۆدشە و دانیشتووی کانی دیناری سەر بە شاری مەریوان بووە.