گیانبەختکردنی ٤١ هاووڵاتی لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان، ناسنامەی ٢٠ کەسیان ئاشکرا بووە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لانیکەم ٤١ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە کوردستا

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:٤٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لانیکەم ٤١ هاوڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە کوردستان گیانیان لەدەست داو زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار کراون.

بە پشت بەستن بە ئاماری  تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و لەکاتی خۆپێشاندانی خەڵک لە ١٤ شاری کوردستان، لانیکەم ٤٥ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار بوون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ١٧ کەس لە گیانبەختکردوان بۆ هەنگاو روون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە: 

جوانڕۆ: ١٥ هاووڵاتی

١_ کاوە محەمەدی ٢_ حەمزە نەقدی ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ عەزیز ٥_ موبین عەبدوڵڵاهی ٦_ جەبار تجارە ٧_ یونس هوشەنگی

مەریوان :٨ هاووڵاتی

 ١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلەکی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦ _ دانیال ئوستواری

کرمانشاه : ١٥ هاووڵاتی

١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادر بەیرانوەند ٣_ مزەفەر زەهیری

سەقز ١ هاووڵاتی

١_ مینا شێخی

سنە

هاووڵاتییەکی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ کە تا ئێستا ناوی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

هەروەها زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون و زۆربەی بریندارەکان بە هۆی ترس لە دەستبەسەر کران، سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانیان نەکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٧ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

هەروەها لە شارەکانی کرماشان، مەریوان و جوانڕۆ ٤ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە