هەنگاو ناسنامەی ٨ کەس لە گیانبەختکردوانی کرماشان ئاشکرا دەکات

هەنگاو: ناسنامەی چوار هاووڵاتیی کورد کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کرماشان گیانیان لەدەست دا، ئاشکرا بوو و بەم پێیە هەتا ئێستا ناسنام

٢ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:٠٥

 

هەنگاو: ناسنامەی چوار هاووڵاتیی کورد کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کرماشان گیانیان لەدەست دا، ئاشکرا بوو و بەم پێیە هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەسیان ئاشکرا بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی پارێزگایی کرماشان هێزە ئەمنیەکان تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردوە و دەیان کەس کوژران و بریندار کران.

پێشتر هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ڕایگەیاندبوو کە، لە خۆپێشاندانەکانی پارێزگای کرماشان ٣٤ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی جوانڕۆ و کرماشان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، دوکتۆرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “بورهان مەنسورنیا” کوری ڕەحیم لە خۆپێشاندانەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەست داوە.

هەروەها سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی”عەبدولڕەزا شیرزادی”تەمەن ٢٠ ساڵ کوری کازم، خەڵکی گوندی داوەرانی ناوچەی جەلاوەندی کرماشان، “سەجاد باقری” کوری دەروێش عەلی، “موستەفا فەرزامی” کوری کەرەمعەلی کە خۆپێشاندانەکانی کرماشان گیانیان لە دەست داوە.

تەرمی ئەو چوار هاووڵاتیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوەتەوە و ئەسپەردەی خاک کراون.

هەتا ئێست ناسنامەی ٨ کەس لە گیانبەختکردوانی  شاری کرماشان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛

١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادربیژەنوەند ٣_ مەزهەر زەهیری ٤_ یونس عزەتی ٥_ بورهان مەنسور نیا ٦_ عەبدورەحمان شیرزادی ٧_ سەجاد باقری ٨_ موستەفا فەرزامی


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە