زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە کوردستان دەستبەسەر کراون، هەنگاو ناسنامەی ٤٠ کەس ئاشکرا دەکات

هەنگاو: دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی کوردستان هاوکات لەگەڵ باقی شارەکانی دیکەی کوردستان، زیاتر لە ١٠٠٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.

٢ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٤:٠٨

 

هەنگاو: دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی کوردستان هاوکات لەگەڵ باقی شارەکانی دیکەی کوردستان، زیاتر لە ١٠٠٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممەوە زیاتر لە ١٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان، ئیلام، ئورمیە، مێهران و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٤٠ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

جوانڕۆ

١_ شەعبان موریدی ٢_ ڕێبوار سەید ڕوستەمی ٣_ وەحید عەبدی ٤_ ئەمجەد شامحەمەدی ٥_ عومران وەلەدی ٦_ ماکوان سلیمانی ٧_ ئەرکان سلەیمانی ٨_ لوقمان سولەیمانی ٩_ فەرید مەحموودی (ڕوانسەر)١٠_ ئیبراهیم نەقدی ١١_ سادق عوسمانی ١٢_ ئەمین کسب ١٣_ محەمەد ئیبراهیمی

مەریوان

١_ مەیسەم محەمەدی ٢_ لوقمان خوڕاب (سەوڵاوا) ٣_ ئیرشاد خونزەڕ (سەوڵاوا) ٤_ سدیق عەزیزی ٥- پوریا عەلی پوور ٦_ عەلی تاجر

سنە

١_ ڕشاد محەمەدپوور ٢_ داریوش سەیاری ٣_ سیروان (ناوبانگ نادیار) ٤_ سایر قەدیر ٥_ ئەمیر خالیدی ٦_ محەمەد زارع

ئورمیە

١_ نحۆ ئەمینی ٢_ رزگار سداقەت ٣_ سەعید محەمەدزادە

کرماشان

١_ ڕەزا جەباری ٢_ موبین مورادی ٣_ محەمەد . م (سەرچاوە هێزی ئینتزامی کرماشان) ٤_ عەلی زولفەقارنەسەب ٥_ محەمەد یاری

ئیلام

١_ سوهراب ئەعرابی ٢_ محەمەد وەیسی ٣_ رەزا ئەحەدی ٤_ مەهین رزاق

مێهران

١_ ئەمیر حەسەن جیران

بۆکان

١_ سولەیمان نادری ٢_ سادق خزری

 

 

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵانە چارەنووسی دەستبەسەر کراوەکان نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە