دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە کوردستان درێژەی هەیە، ناوی ٧٥ کەس ئاشکرا بووە + لیستی ناوەکان

هەنگاو: لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان، زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢١:٠٤

 

هەنگاو: لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان، زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) سێ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی تەوریوەر بە ناوەکانی “هەیبەت بایزیدی” ٣٠ ساڵ و کوڕی محەمەد، “فواد شامحەمەدی” ٣٠ ساڵ و کوڕی موسلم، “کەیوان هاجر” ٢٨ ساڵ و کوڕی کەریم لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی هەمان گوند بە بە ناوی  “کەیوان تیرئەنداز” دەستبەسەر و دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کران.

هەمان ڕۆژ لە گەڕەکی شەریفاوای سنە، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “پەیام فەرەیدوونی” و “فواد قەوامی” دەستبەسەر کراون.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو پێنج هاووڵاتیە تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبوە و هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسیان لەبەردەست نیە.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “عەبدووڵا وەتەن دووست” کە لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا بریندار بووە، دوای سەردانی نەخۆشخانەی بوعەلی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی “ئاراس رووحی” دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی ناروونە.

هەواڵەکان لە شاری جوانرۆ باس لەوە دەکەن لە درێژەی دەستبەسەرکانەکانی ئەو دواییانەدا، لاوێک بە ناوی “مەیسەم حوسێنی” دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕدیارە.

هەروەها لە شاری کامیاران دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی”زانیار شەریفی” و “ئومید حەمدی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەوەر و ڕەوانەی شوێنی نادیار کراوە.

هەروەها، لە شاری ئیسلاماوای کرماشان، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئیحترام ئێقباڵی” و “موجتەبا بەساتی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندان و رێکخستنی خۆپێشاندان دەستبەسەر کراون.

لە شاری ئورمیەش، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەلاح قولی زادە” و “یاوەر فەرزادی” دەستبەسەر و دوای یەک حەفتە لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.

 

تا ئێستا ناسنامەی ٧٥ کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:

جوانرۆ

١_ شەعبان موریدی ٢_ رێبوار سید رۆستەمی ٣_ وەحید عەبدی ٤_ ئەمجەد شامورادی ٥_ عومران وەلەدی ٦_ ماکوان سلێمانی ٧_ ئەرکان سلێمانی ٨_  لوقمان سلێمانی ٩_ فەرید مەحمودی (خەڵکی ڕوانسەر) ١٠_ ئیبراهیم نەقدی ١١_ سادق عوسمانی ١٢_ ئەمین کاسب ١٣_ محەمەد ئیبراهیمی ١٤_ غەفار عەزیزی ١٥_ موختار عەزیزی ١٦_ ئارمین فەرەجی ١٧_ یحی مورادی ١٨_ سروش نەقدی ١٩_ کەمال زاهری ٢٠ _یاسر بەرزگەر ٢١_ مەیسەم حوسێنی

مەریوان

١_ مەیسەم محەمەدی ٢_ لوقمان خوراب (خەڵکی سەوڵاوا) ٣_ ئیرشاد خونزەر (خەڵکی سروآباد)  ٤_ سدیق عەزیزی ٥_ پوریا عەلی پور ٦_ عەلی تاجر ٧_ هادی ڕاستین ١٥ سالە ٨_ فەردین بدەخش ١٨ سالە ٩_ زانیار ئەسوار ١٥ سالە ١٠_ سینا جاسیت ١١_ مەهدی پیرخان ١٢_ عەبدووڵا وەتەن دوست ١٣_ ئاراس رۆحی

سنە

١_ ڕەشاد محەمەدپور ٢_ داریوش سیاری ٣_ سیروان (فامیلی نادیار) ٤_ سابیر قەدیر ٥_ ئەمیر خالدی ٦_محەمەد زارع  ٧_ زانیار گەلێنی ٨_ ئارمان وەفایی ٩_ کاوە رەزایی ١٠_ فەرزین مەولودی ١٨ سالە ١١_ شەهرام وەکیلی ١٢_ هەیبەت بایزیدی ١٣_ کەیوان هاجەر ١٤_ فواد شاه محەمەدی ١٥_ کەیوان تیرئەندازی ١٦_ پەیام فرەیدونی ١٧_ فواد قەوامی

کرماشان

١_ رەزا جابری ٢_ موبین مورادی ٣_  محەمد . م (سەرچاوە: هێزی ئینتزامی کرماشان) ٤_ عەلی زولفەقار نەسەب ٥_ محەمەد یاری

ئورمیە

١_ نەحو ئەمینی ٢_ ڕزگار سەداقت ٣_ سەعید محەمەدزادە ٤_ سەلاح قولی زادە ٥_ یاوەر فەرزادی

ئیلام

١_ سوهراب ئەعرابی ٢_ محەمەد وەیسی ٣_ رەزا ئەحەدی ٤_ مەهین ڕەزاق

مێهران

١_ ئەمیر حسێن جیران

بۆکان 

١_ سلێمان نادری ٢_ سادق خزری ٣_ فاتمە داوەند ٤_ئازاد محەمەدیان ٥_ سەعدی ئەحمەدپوری

کامیاران

١_ زانیار شەریفی ٢_ ئومید حەمدی

ئیسلام ئاوا

١_ ئێحترام ئێقبالی ٢_ موجتتەبا بەساتی


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە