گیان لەدەستدانی ٣٤ هاووڵاتی و دەستبەسەر کرانی ١٢٣٠ کەس لە پارێزگای کرماشان
هەنگاو: لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی پارێزگای کرماشان لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر کە هەزار کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
هەنگاو: لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی پارێزگای کرماشان لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر کە هەزار کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵیێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە لە ڕێگای سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لە شای کرماشان پێی گەیشتووە، لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردووی پارێزگای کرماشان ٣٤ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە کە ناسنامەی ١٩ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشان لەم بارەوە بە هەنگاوی ڕایگەیاند کە لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی گەرەکی دوڵەتئاوای کرماشان، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “محەمەد پاڵانی”، “مزەفەر وەتەن دوست” و “یونس جەلیلی” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هەتا لە ڕؤژی شەممە هەتا پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو، ١٢٣٠ کەس لە شارەکانی کرماشان، جوانرۆ، سەرپێڵ زەهاو و ئیسلاماوا دەستبەسەر و زیاتر لە ٦٠٠ کەسیش لە شارەکانی جوانڕۆ و کرماشان بریندار کراون.
بە وتەی ئەو سەرچاوە، دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعات و سپا و تەنانەت بەندیخانەی دێزڵئاوا ئاخێنراوە لە دەستبەسەر کراوان و لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیڕاون و هێندیکیان بە برینداری و بەببێ ئەەوەی چارەسەری پزیشکییان بۆ بکرێت دەستبەسەر کراون.
تا کاتی نوسیینەوەی ئەو ڕاپۆرتە ناسنامەی ١٩ کەس لە گیان بەختکردوانی پارێزگای کرماشان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.
گیانبەختکردوانی کرماشان
١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادربیژەنوەند ٣_ مەزهەر زەهیری ٤_ یونس عزەتی ٥_ بورهان مەنسور نیا (خەڵکی مەریوان) ٦_ عەبدوڕەحمان شیرزادی ٧_ سەجاد باقری ٨_ مستەفا فەرزامی ٩-حیسام بارانی ڕاد (خەڵکی ڕوانسەر) ١٠- ئارمین قادری ١١- بەهمەن عەزیزی ١٢_ محەمەد پاڵانی ١٣_ مزەفەر وەتەندووست ١٤_ مزەفەر کەریمی
هەتا ئێستا ناسنامەی ١٤ کەسی دیکە لە گیانبەختکردوانی کرماشان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
گیانبەختکردوانی جوانڕۆ
١_ کاوە محەمەدی ٢_ یونس فیرووز بەخت ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ موبین عەبدوڵڵاهی (خەڵکی ڕوانسەر) ٥_ جەبار تجارە
هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە گیانبەختکردوانی جوانڕۆ بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.