موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی کەلاردەشت دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: یەکێک لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد لە شاری کەلاردەشتی باکووری ئیران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ١١:٠٧

 

هەنگاو: یەکێک لە نووسەران و لێکۆڵەرانی کورد لە شاری کەلاردەشتی باکووری ئیران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەلاردەشت لە پارێزگای مازەندەران، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی موژگان کاووسی، نوسەر و لێکۆڵەری کورد و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کاووسی ئەو هەواڵەی بۆ هەنگاو پشراست کردووەتەوە وڕاگەیاند ماوەی ١٠ ڕۆژە موژگان دەستبەسەر کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە.

موژگان کاووسی لە دوو پۆستی ئاخری لاپەڕەی ئینتستاگرامەکەی بە بڵاو کردنەوەی وێنەی دوو کەس لە گیان بەختکردوانی خۆپێشندانەکانی ئەم دواییانەی جوانڕۆ و مەریوان داوای لە خەڵک کردووە کە بەرابەر کوشتنی خۆپێشاندەران  بێدەنگ نەبن و بێدەنگی وەکوو خیانەت ناوبردووە.

ئەو نووسەرە کوردە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە کورتە  فیلمێکی بەڵگەیی بە ناوی “هیوا” بەرهەم هێناوە. ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لە سەر مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت  لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکا.

موژگان کاووسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور،بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە