دوای خۆ کوشتنی ئافرەتێک هێرش دەکرێتە سەر بنەماڵەی دەزگیرانەکەی

هەنگاو: دوو مانگ دوای خۆکوشتنی " ه .ع " کە لە ڕێکەوتی ۱۱/ ٦ / ۲۰۱۹ ز. خۆی کوشتبوو ،

٢٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٤:٥٨

 

هەنگاو: دوو مانگ دوای خۆکوشتنی " ه .ع " کە لە ڕێکەوتی ۱۱/ ٦ / ۲۰۱۹ ز. خۆی کوشتبوو ، بنەماڵەی ناوبراو هێرش دەکەنە سەر بنەماڵە دەزگیرانەکەی و لە ئاکامدا دایکی بە فیشەک بریندار دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری هەنگاو ، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۱/ ٦/ ۲۰۱۹ ز. ئافرەتێک بە ناوی " ه. ع. " دانیشتوی ناوچەی کۆیە ، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە خۆی دەکوژێت .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  " ه. ع. " دەزگیراندار بووە و پێشتر و لە سەردەمی مناڵی لە کوڕێکی هاوتەمەنی خۆی بە ناوی " ک. ح . ز " مارە کراوە ، بەڵام بە هۆی ناڕازی بوونی ناوبراو و ئامادە نەبونی بۆ ئەوەیکە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ئافرەتە بکات ، کێشە کەوتۆتە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە و لە ئاکامدا دەسگیرانەکەی خۆی دەکوژێت . 

بە خۆکوشتنی " ه. ع. "  کێشەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە قوڵتر دەبێتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی هێرش کردنی بنەماڵەی "ع. ب."  بۆ سەر بنەماڵەی "ک. ح" لە ناوچەی شیلادزێ و لە ئاکامدا دایکی ناوبراو بە فیشەک بریندار دەبێت . 

بەرپرسی پۆلیسی شیلادزێ ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە سەعات ۷ی بەیانی ڕۆژی دوو شەممە و لە ڕێکەوتی ۱۲/ ۸/ ۲۰۱۹ ز. ڕویداوە .  

دوای خۆکوشتنی " ه. ع. " ، بنەماڵەی دەزگیرانەکەی ، بە مەبەستی خۆ پاراستن و دوور کەوتنەوە لە هەر جۆرە هێرشێک ،  پەنا دەبەن بۆ ناوچەی شیلادزێ و دوو مانگ دەبوو کە لەو ناحەیەدا نیشتەجێ ببوون .

شایانی باسە کە ئەو دوو بنەماڵەیە ، سەر بە عەشیرەتی باجەڵانین و خزمی یەکترن .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە