هەنگاو ناسنامەی پازدەهەمین گیانبەختکردووی کرماشان ئاشکرا دەکات

هەنگاو: ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردوانی کرماشان ئاشکرا بوو و بەم پێیە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٥ کەسیان ئاشکرا بووە.

١١ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:٣٦

 

هەنگاو: ناسنامەی یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردوانی کرماشان ئاشکرا بوو و بەم پێیە هەتا ئێستا ناسنامەی ١٥ کەسیان ئاشکرا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی یەکشممە ٢٦ی خەزەڵوەر (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)ی شاری کرماشان، لەگەڕەکی کەرناچی ئەو شارە یەکێک لە خۆپێشاندەرەکان بە ناوی ”حەمزە فەرەجی“ کوڕی غوڵام گیانی لە دەست داوە.

تەرمی حەمزە چەند ڕۆژ پێش لە بەرانبەر ٥٠ میلیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و ئەسپەردەی خاک کراوە.

پێشتر هەنگاو بە پشتبەستن ەبو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە پێی گەیشتبوو، ڕایگەیاندبوو کە لە خۆپێشاندانەکانی شاری کرماشان ٢٨ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ١٥ کەس لە گیانبەختکردوانی کرماشان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادربیژەنوەند ٣_ مزەفەر وەتەن دووست (زەهیری) ٤_ یونس عزەتی ٥_ بورهان مەنسور نیا (خەڵکی مەریوان) ٦_ عەبدوڕەحمان شیرزادی ٧_ یونس جەلیلی ٨_ مستەفا فەرزامی ٩-حیسام بارانی ڕاد (خەڵکی ڕوانسەر) ١٠- ئارمین قادری ١١- بەهمەن عەزیزی ١٢_ محەمەد پاڵانی ١٣_ حەمزە فەرەجی ١٤_ موحسن کەرمی نیا ١٥_ سەعید ڕەزایی

 

تێبینی: لە ڕاپۆرتەکانی پێشووتر ناوی ”مەزهەر زەهیری“ وەکوو یەکێک لە گیانبەختکردوان بڵاو کرابوویەوە. دوای بەدواداچوونی هەنگاو دەرکەوت کە ناوبراو هەمان ”مزەفەر وەتەن دووست“ بووە و ناوبانگی خۆیان لە زەهیرییەوە بۆ وەتەندووست گۆڕیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە