ناسنامەی ٩ گیراوی دیکە لە جوانڕۆ و سەقز ئاشکرا بوو
هەنگاو: دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر درێژەی هەیە و ٨ هاووڵاتیی
هەنگاو: دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر درێژەی هەیە و ٩ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز و جوانڕۆ دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، شەش هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی ئەو پێنج هاووڵاتییە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سامان عەبدوڵڵازادە ٢_ سالار ساڵح نیا ٣_ ئەمین ئەمجەدی ٤_ مالک حەقیقی ٥_ سیروان ڕەحیمی ٦_ یوسف عەبدوڵڵازادە
لەلایەکی دیکەوە، سێ هاوولاتیی دیکەی خەڵکی جوانڕۆ لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.
ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی ”ئیحسان ئەحمەدی“ ، ”سامان وەیسی“ و ”قارەمان کوڕی سەعید“ دوای دەستبەسەر کرانیان چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت کە لە کوێ ڕاگیراون.