هەنگاو ناسنامەی ٥٢ کەس لە گیراوانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ ئاشکرا دەکات

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی سەدان کەس دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٥

١٦ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٢:٢٨

 

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شارەکانی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی سەدان کەس دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٥٢ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ )١٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی گوندی بیاشۆش سەر بە جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ناسنامەی ئەو لاوە تەمەن ٢٨ ساڵە کە خێزانداریش بووە ”سەعید ڕوستەمی“ کوڕی عارف ڕاگەیاندووە.

هەمان ڕۆژ، لاوێکی دیکە بە ناوی ”میلاد مەحموودی“ تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی فاتێح دەستبەسەر کراوە کە چارەنووسی هەر دوو کەسیان نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ٤٤ کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری جوانڕۆ و ناسنامەی ٨ کەس لە دەستبەسەر کراوای شاری سەلاسی باوەجانی بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

جوانرۆ

١_ شەعبان موریدی ٢_ رێبوار سید رۆستەمی ٣_ وەحید عەبدی ٤_ ئەمجەد شامورادی ٥_ عومران وەلەدی ٦_ ماکوان سلێمانی ٧_ ئەرکان سلێمانی ٨_  لوقمان سلێمانی ٩_ فەرید مەحمودی (خەڵکی ڕوانسەر) ١٠_ ئیبراهیم نەقدی ١١_ سادق عوسمانی ١٢_ ئەمین کاسب ١٣_ محەمەد ئیبراهیمی ١٤_ غەفار عەزیزی ١٥_ موختار عەزیزی ١٦_ ئارمین فەرەجی ١٧_ یحی مورادی ١٨_ سروش نەقدی ١٩_ کەمال زاهری ٢٠ _یاسر بەرزگەر ٢١_ مەیسەم محەمەدی ٢٢_ سەلاح بهرووجە ٢٣_ دیاکۆ میرئەحمەدی ٢٤_ ئاریا عەزیزی ٢٥_ سەعید قادری (خەڵکی بانە) ٢٦_ ئارمان سەعیدیان ٢٧_ ئارام سەعیدیان ٢٨_ پارسا نادری ٢٩_ زەکەریا ئەحمەدی  ٣٠_ مەسعوود تاهیری ٣١_ ئاروین ڕەزایی نژاد ٣٢_ یاسر هیدایەتی ٣٣_ عالەم عەبدی ٣٤_ مێهدی ساڵحی ٣٥_ بەختیار وەلیان ٣٦_ ادریس محمدی ٣٧_ ئەمیر ئەحمەدی ٣٨_ ئیحسان ئەحمەدی ٣٩_ معین مستەفایی ٤٠_ سامان وەیسی ٤١_ قارەمان کوڕی سەعید ٤٢_ نادیا سوبحانی ٤٣_ سەعید ڕوستەمی ٤٤_ میلاد مەحموودی

 

سەلاسی باوەجانی

١_ عوبەید ئەحمەدی ٢_ سەرکەوت ئەحمەدی ٣_ بورهان کاکایی ٤_ بورهان سوبحانی ٥_ ئاکۆ ئەیازی ٦_ سالار نەورۆزی ٧_ مێهدی بابایی ٨_ سەردار ئەمینی

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە