ژنێک لە سەقز و لاوێک لە مەریوان خۆیان کوشت

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی لە شاری سەقز و لاوێک لە شاری مەریوان خۆیان هەڵواسی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:٤٤

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی لە شاری سەقز و لاوێک لە شاری مەریوان خۆیان هەڵواسی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی کارێزەی سەقز بە ناوی ”مەهتاب نووری“ بە هۆی کێشی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

مەهتاب نووری تەمەن ٣٥ ساڵ و دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بووە کە بەهۆی کێشە لەگەل هاوژینەکەی و ئەوەی کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان، خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”شادمان دەریا یار“ بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە