ئاکۆ جەلیلیان، لێکۆڵەر و نووسەری فەرهەنگی کوردیکا دەستبەسەر کرا
هەنگاو: ئاکۆ جەلیلیان یەکێک لە نووسەر و لێکۆلەرە ناسراوەکانی خەڵکی ئیسلام ئابادی کرماشان (شائاباد)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی
هەنگاو: ئاکۆ جەلیلیان یەکێک لە نووسەر و لێکۆلەرە ناسراوەکانی خەڵکی ئیسلام ئابادی کرماشان (شائاباد)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧١٩(١٥ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی پارێزگای کرماشان، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئاکۆ جەلیلیان، نووسەر و لێکۆڵەری بەناوبانگی کورد و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیتلاعاتی سپا لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئاکۆ جەلیلیان ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و کەل و پەلە تایبەتییەکانیان وەکوو بۆمابیل و لەبتۆب و… لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند هێزەکانی سپای پاسداران نێو ماڵی ئەو نوسەرەیان بە تەواوەتی تێک داوە.
ئائاکۆ جەلیلیان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ی زایینی شار ئیسلامئاوای (شائاباد)ی سەر بە کرماشانە و یەکێکە لە نووسەرە پێشەنگەکانی بووژناەوەی زمان و ئەدەبی کوردییە لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانە و زۆربەی کارەکانی توێژینەوەی مەیدانین لە بواری زمان و فەرهەنگی کوردیدا لە بەرهەمەکانی دەکرێ ئاماژە بکەین بە:
فهرههنگ باشوور: وشهنامهی کوردی خوارین.
زەڕینه و سیمینه /بەرگی یەکیم / پەند و ئیدیۆمی کوردی.
زهڕینه و سیمینه /بەرگی دووەم/ مەتەڵی کوردی.
زهڕینه و سیمینه /بەرگی سێیهم/ ههڵبەستی فۆلکلۆر.
زهڕینه و سیمینه /بەرگی چوارم/ بیر و باوهڕه و ئەفسانە کوردیەکان.
زهڕینه و سیمینه /بەرگی پێنجەم/ ههڵبەستی شین و شەپۆڕ و ئازیهتی کوردی
ڕهنگامه / کورتە چیرۆکی کوردی
ئاگر مهلووچ / ڕومان کوردی (یەکەمین ڕۆمانی بە زاراوەی کەلهوڕی)
گهنجینهی شێوهزاره ئێرانییەکان، شێوهزارناسی پارێزگای کرماشان /بەرگی یەکەم/
تاریکخانه: ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژوویەکی کۆن / بەرهەمێک سەبارەت بە ناوی کوردی ئاواییەکانی کرماشان.
فەرهەنگ کوردیکا: گەورەترین وشەنامەی کوردی (دایرەالمعارف). وشەنامەیەک له هەموو زاراوەکانی له باکوور و باشوور و ڕووژهەڵات و هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیشی تێدا گونجێندراوە.