هەنگاو ناسنامەی ٣٧ کەسی دیکە لە گیراوانی سنە ئاشکرا دەکات

هەنگاو: ناسنامەی بەشێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزڵوەری شاری سنە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە خراپترین شێوە ئەشکەنجە کراون.

١٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ٠٠:٠١

 

هەنگاو: ناسنامەی بەشێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزڵوەری شاری سنە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە خراپترین شێوە ئەشکەنجە کراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە دەسکەوتنی هێندێک بەڵگەی جێگای متمانە دەتوانێ بۆ یەکەمجار ناوی بەشێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری شاری سنە بڵاو بکاتەوە.

بە پێی ئەو بەڵگانە کە دەستی هەنگاو کەوتووە، ئەو کەسانە تۆمەتی وەکوو هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات و تێکدانی تەکووزی کۆمەڵگایان خراوەتە پاڵ. ڕاپۆرتی تەواوکەری هەنگاو لە سەر شێوەی دەستبەسەر کران و شێوەی ڕاگیرانیان لە دەستبەسەرگە بە زووترین کات بڵاو دەکرێتەوە.

ناسنامەی ئەو ٣٧ کەسە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ ئارمان مەردووخی کوڕی عیسا ٢_ پەیمان فەرەیدوونی دێمەجنوونی  کوڕی عەلی ئەکبەر ٣_ ماشاڵڵا فەتحی کوڕی ڕەحمەتوڵڵا ٤_ سینا محەمەدیان کوڕی فیرووز ٥_ ڕەشاد محەمەدپووڕ کوڕی زەمان ٦_ سیروان پیری کوڕی ئەحمەد ٧_ مێهران ئەحمەدی کوڕی حوسێن ٨_ ئیحسان فاتحی کوڕی حوسێن ٩_ شوعەیب سەفەرعەلی کوڕی محەمەد عەلی ١٠_ یاسر زەند سەلیمی کوڕی جەلال ١١_ موبین خورشیدی کوڕی ئەحمەد ١٢_ ئارمان وەفایی کوڕی ئەمین ١٣_ فایق ئەمجەدی کوڕی فەرەج ١٤_ فەرزین مەلوودی کوڕی یەدوڵڵا ١٥_ سیروان قوربانی کوڕی مەحموود ١٦_ ڕەزا بەهرام پووڕ کوڕی ساڵح ١٧_ سۆران بایزیدی کوڕی محەمەد ١٨_ ئومید محەمەدی کوڕی حەسەن ١٩_ ئەکبەر وەتەن پووڕ کوڕی عەباس ٢٠_ شێرکۆ زەند کەریمی کوڕی ئەیووب ٢١_ زانیار ساڵحی کوڕی ئەمیر ٢٢_ ساعد بەنەفشی کوڕی خالید ٢٣_ فواد شاه محەمەد نژاد کوڕی محەمەد موسلم ٢٤_ ساعد محەمەدی کوڕی عەزیز موراد ٢٥_ محەمەد ئەحمەدی کوڕی سەلیم ٢٦_ بێهنام وەکیلی قەسریان کوڕی ئەشرەف ٢٧_ مێهران ئەحمەد پەناه کوڕی خالید ٢٨_ ئەفشین کەریمی کوڕی حەبیبوڵڵا ٢٩_ ئارمین ڕەحمانی کوڕی تەیب ٣٠_ سیروان زەند سەلیمی کوڕی عەلی ٣١_ عەلی ئاریائی کوڕی عەبدوڵڵا ٣٢_ فواد سەیدی کوڕی محەمەد ٣٣_ محەمەد ئیقباڵ بایزیدی کوڕی محەمەد باقر ٣٤_ حەمید محەمەدی کوڕی حەسەن ٣٥_ کاوە تیراندرز کوڕی محەمەد لەزیز ٣٦_ ئەحەد مورادی گزگزارە کوڕی ئەحمەد ٣٧_ پەیمان سەڵەواتی کوڕی جەمشید.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە