ئارام فەتحی شاعیر و رۆژنامەنووسی مەریوانی دەستبەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە شاعیران و رۆژنامەنووسانی لاوی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی خۆشحاڵی دەربرین بۆ مردنی قاسم سولەیمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٣:٠٧

 

هەنگاو: یەکێک لە شاعیران و رۆژنامەنووسانی لاوی خەڵکی مەریوان  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧١٩(٤ی ژانویە ٢٠٢٠) ئارام فەتحی، رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی  مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنێنکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  هێزەکانی سپا بە بێ هیچ بەڵگەیی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئارام فەتحی شەوی ڕابردوو لە ستۆری ئینستاگرامەکەی بڵاوی کردووە کە کەسێک هەرەشەی لێ کردووە، ئارام ڕۆژی رابردوو وێنەیەکی شەریف باجوەر، چالاکی ژینگەپارێزی کوژرا و خۆشەویستی خەڵکی بڵاو کردبووە کە چۆپی دەکێشا و ئەمش ببووە هۆی ئەوەی کەسانێک بە ئێکاونتی نەناسراوەوە هەڕەشەی لێ بکەن.

 

ئارام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە بیانووی چالاکییە مەدەنییەکانیەوە چەندین جار لە لایەن هیزە ئەمنیەیکانەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە