تۆمار کردنی ٢٦٨ حاڵەتی خۆکوشتن لە کوردستان کە ٦٠ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بوون
هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٦٨ حاڵەتی خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان تۆمار کراوە کە زۆربەی بە هۆی
هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٦٨ حاڵەتی خۆکوشتن لە شارەکانی کوردستان تۆمار کراوە کە زۆربەی بە هۆی کێشەی خێزانی و هەژاری و بێکاری بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لانیکەم ٢٦٨ حاڵەتی خۆکوشتن لە کوردستان تۆمار کراوە کە ١٣٣ کەسیان ژن و ١٣٥ کەسیان پیاو بوون.
خۆکوشتنی ٦٠ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە کۆی ئەو ٢٦٨ کەسەی کە خۆیان کوشتووە ٦٠ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ و بە واتایەکی دیکە منداڵ بوون. کەم تەمەن ترینیان تەنیا ١١ ساڵی بووە.
لە کۆی ئەو ٦٠ مێرمنداڵە ٣٥ کەسیان کچ و ٢٥ کەسیان کوڕ بوون.
هۆکاری خۆکوشتنەکان
بە پێی ئەم ئامارە هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی ژنان کێشەی خێزانی بە تایبەت کێشە لەگەڵ هاوژینەکانیان بووە و هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنی پیاوانیش هەژاری و بێکاری بووە.
کێشەی خێزانی: ١٤١ حاڵەت (٩٨ ژن و ٤٣ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٥٩ حاڵەت (٨ ژن و ٥١ پیاو)
کێشەی دەروونی و خەمۆکی: ١٨ حاڵەت (١١ ژن و ٧ پیاو)
پێشگرتن لە زەماوەند و بەشوودانی زۆرەملێ: ٧ حاڵەت (٥ ژن و ٢ پیاو)
حیجابی زۆرەملێ: ٢ حاڵەت (٢ ژن)
گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان: ٢ حاڵەت (٢ پیاو)
پێشگرتن لە بەکارهێنانی مۆبایل: ١ حاڵەت (١ ژن)
نادیار: ٣٨ حاڵەت (٨ ژن و ٣٠ پیاو)
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای سنە: ٨٧ حاڵەت (٣٦ ژن و ٥٠ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ١٠٢ حاڵەت (٥١ ژن و ٥١ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٨٧ حاڵەت (٢٥ ژن و ١٨ پیاو)
پارێزگای ئیلام: ٣٧ حاڵەت (٢١ ژن و ١٦ پیاو)
شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٧١ حاڵەت (٨٢ ژن و ٨٩ پیاو)
خۆسووتاندن: ٢١ حاڵەت (١٨ ژن و ٣ پیاو)
خواردنی حەب و ژار: ٤٦ حاڵەت (٢٤ ژن و ٢٢ پیاو)
بە چەک: ١٨ حاڵەت (٧ ژن و ١١ پیاو)
خۆ فڕێدان لە بەرزایی: ٦ حاڵەت (٦ پیاو)
خۆ خستنە ناو بەنداو: ٢ حاڵەت (٢ پیاو)
لێدانی ڕەگ: ٢ حاڵەت (٢ پیاو)
نادیارڵ ٢ حاڵەت (٢ ژن)
بە هۆی ئەوەی حکوومەتی ئێران ئیزن نادات کە میدیا ناوخۆییەکان هەواڵی خۆکوشتنەکان بڵاو بکەنەوە و هەروەها ئەوەی کە لە هێندێک ناوچە لە ژیر ناوی پاراستنی ئابڕوو هەواڵی خۆکوژییەکان میدایی نابێتەوە، ژمارەی خۆکوشتن لە کوردستان زۆر زیاترە لەم ئامارە و ئەم ڕاپۆرتە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناویان لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە.
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە ڕێگا پێدراوە