دەستبەسەرکرانی رۆژنامەنوسێکی کورد بە تۆمەتی بەکارنەهێنانی وشەی “شەهید” بۆ قاسم سلێمانی

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی پاوە بە تۆمەتی ئەوەیکە لە کاناڵی تلێگرامی خۆی وشەی شەهیدی بۆ قاسم سلێمانی بەکار نەهیناوە، دەستبەسەر کرا.

١٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٣:١٩

 

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی پاوە بە تۆمەتی ئەوەیکە لە کاناڵی تلێگرامی خۆی وشەی شەهیدی بۆ قاسم سلێمانی بەکار نەهیناوە، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧١٩(٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکانی پاوە لە پارێزگای کرماشان، “ مزەفەر وەلەد بەیگی” ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

مزەفەر وەلەدبەیگی، بەرپرسی ماڵپەڕ و کاناڵی تێلگرامی”دەنگی نوریاو”ە کە بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بە بیانویی ئەوەی هەواڵی سایتی “خەبەر ئانلاین” کە بە قاسم سلیمانی وتووە کوژراوە لە کاناڵەکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە، دەستبەسەر کراوە.

بە تاوان لە قەڵەم دانی بەکار نەهێنانی چەمکی ”شەهید“ بۆ قاسم سولەیمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە حاڵێکدایە کە وەها تاوانێک لە یاساکانی تایبەت بە تاوانەکان پێناسە نەکراوە. یەکێک لە بنەما سەرەکییەکان لە حقوقی جەزایی یاسایی بوونی تاوان و سزایە. ئەو بەندە بۆ بەرگری لە هاووڵاتیان لە بەرانبەر زوڵم و زۆری حکوومەتەکان دانراوە.

ئەو چالاکە میدیاییە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

ناوبراو مانگی پووشپەری ساڵی ٩٧ی هەتاویش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانیەوە دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە