دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ٤٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لە ساڵی ٢٠١٩دا
هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەنی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، زیاتر لە ٤٠٠٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستەبسەر کراون کە هۆکاری زۆربەی ئەو دەستبەسەر کرانانە چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە.
لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕەزبەر و مانگی خەزەڵوەری کوردستان زیاتر لە ٢٥٠٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون کە تەنیا ناسننامەی ٣٣٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
لە کۆی ئەو ٤٠٠٠ هەزار کەسەی کە دەستبەسەر کراون، ناسنامەی ٧٨٤ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە ٣٥ کەسیان ژن و ٢٠ کەسیان تەمنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبەکان: ٦٨٦ حاڵەت کە دەکاتە ٨٧.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی: ٤٢ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەزهەبی: ٢٢ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی کرێکاری: ٢٠ حاڵەت کە دەکاتە ٢.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
نادیار: ١٤ حاڵەت کە دەکاتە ١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای سنە: ٣٢٨ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ٢٣٦ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ١٨٤ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ١٣ حاڵەت
پارێزگای لوڕستان ٣ حاڵەت
پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و باکوور: ٣ حاڵەت
پارێزگای مازەندەران: ١ حاڵەت
هاوڵاتیانی خەڵکی باکوور و باشووری کوردستان: ١٦ حاڵەت
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە ڕێگەپیدراوە