ئارام فەتحی بۆ بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان گوازرایەوە
هەنگاو: ئارام فەتحی، شاعر و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان، دوای چوار ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ
١٧ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٧:٥٢
هەنگاو: ئارام فەتحی، شاعر و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان، دوای چوار ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ بەندیخانەی گشتیی ئەو شارە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٧ی ژانویەی ٢٠١٩)، ئارام فەتحی، شاعر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە چوار ڕۆژ پێش دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی گشتیی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارام فەتۆی ئەمڕۆ بە مەبەستی ئەوەی کە دادگایی بکرێت بۆ دادگای مەریوان گوازراوەتەوە، بەڵام بەرپرسانی دادگا دانێشتنەکەیان بۆ سبەی بەدوا خستووە و دوای ئەوە ئارامیان بۆ بەندیخانەی مەریوان گواستووەتەوە.
بە وتەی نزیکانی ئەو چالاکە مەدەنییە، ناوبراو نەخۆشی ڕۆماتیسمی هەیە و ئەمەش پەرۆشی بنەماڵە و نزیکانی لێکەوتووەتەوە.