لە ساڵی ٢٠١٩ دا لانیکەم ٢٠ بەندکراوی کورد گیانیان لە دەست داوە + ناوەکان
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٠ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ٢٥٪ی ئەو ڕێژەیە لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون.
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٢٠ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە ٢٥٪ی ئەو ڕێژەیە لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لانیکەم ٢٠ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.
چوار کەس لەوانەی کە گیانیان لە دەست داوە لەو کەسانە بوون کە لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر لەژێر ئەشکەنجە گیانیان لە دەست داوە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکانی سیاسی و مەدەنی: ٤ کەس
ماددە سڕکەرەکان و قاچاخ: ٨ کەس
کوشتنی ئەنقەست: ٣ کەس
بەندکراوی ئاسایی: ٤ کەس
نادیار: ١ کەس
هۆکاری گیان لە دەست دان
ئەشکەنجە: ٦ حاڵەت
پێڕانەگیشتنی پزیشکی و درەنگ گەیاندن بە ناوەندە دەرمانییەکان: ٩ حاڵەت
خۆکوشتن: ٢ حاڵەت
تەقە کردن لەکاتی دەستبەسەر کردن: ١ حاڵەت
مردنی گوماناوی: ١ حاڵەت
کەمتەرخەمیی بەرپرسانی بەندیخانە: ١ حاڵەت
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
زیاترین بەندکراوەکان لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئورمیە و بەتایبەت بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گیانیان لە دەست داوە.
پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت
بۆ داگرتنی فایلی PDF لیستەی ناوەکان لێرە کلیک بکەن
کەڵک وەرگرتن لەم ڕاپۆرتە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە ڕێگاپێدراوە.