سەپاندنی سێ حوکمی سێدارە و حەوت سەدە بەندکران بە سەر ١٦٦ هاووڵاتیی کورد لە ٢٠١٩ دا+ لیستی ناوەکان و حوکمەکان
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا دەیان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دەزگای دادوەریی حک
هەنگاو: لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا دەیان هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بە سەردا سەپاوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، لانیکەم ١٦٦ چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و کرێکاری کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارە، بەندکران،لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ١٦٣ هاووڵاتیی دیکە سەرجەم حوکمی ٧٠٩ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرا و لێدانی ٦٤٢ قامچییان بەسەردا سەپاوە.
جیاکردنەوەی حوکمەکان بە پێی تۆمەتەکان
چالاکانی سیاسی: ١٤٢ حاڵەت، ٢ سێدارە، ٦٥٨ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و لێدانی ٦٤٢ قامچی
چالاکانی مەدەنی: ٨ حاڵەت، ١٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران
چالاکانی مەزهەبی: ٧ حاڵەت، یەک حوکمی سێدارە و ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران
چالاکانی کرێکاری: ٩ حاڵەت، ٨ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران
سەپاندنی حوکمی بەندکران بەسەر مێرمنداڵێک و ٧ چالاکی ژن
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، مێرمنداڵێکی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و ٧ چالاکی ژنیش سەرجەم حوکمی ١٧ سال و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بۆ داونلۆدی فایلی PDFی لیستی ناوەکان و حوکمەکان لێرە کلیک بکەن
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە