دەستبەسەر کرانی ٣٦ ژن و سەپاندنی حوکمی ١٧ ساڵ بەندکران بە سەر ژنانی کورد لە ساڵی ٢٠١٩ دا
هەنگاو: لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی لانیکەم ٣٦ ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هاوکات ٧ چالاکی ژن لە لایەن دەزگای دادوەریییەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا، لانیکەم ٣٦ ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٤ ژن بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان و ١١ ژن بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون. دایکی بەهمەن قوبادی دەرهێنەری کورد یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانە و زارا محەمەدی دوو جار دەستبەسەر کراوە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای سنە: ١٦ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ١٠ حاڵەت
پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت
پارێزگای لوڕستان: ١ حاڵەت
پارێزگای مازەندەران: ١ حاڵەت
هەروەها ٧ چالاکی ژنی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ١٧ ساڵ و ٥ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.