ڕاپۆرتی مانگانەی هەنگاو لەسەر پێشێلکرانی مافەکانی ژنان لە ئێران، ئاگۆستی ٢٠٢۶

١٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٣:٠٢

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢۶

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶دا لانی کەم ۲۰ چالاکی ژن دەستبەسەر کراون و ۲۶ چالاکی ژن لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان، بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۱۹ حاڵەتی ژنکوژی و ۶ حاڵەتی لەسێدارەدرانی ژنان لە شارە جیاوازەکانی ئێران تۆمار کراوە.

 

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ۶ ژن لە ماوەی مانگی ئاگۆست

لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶دا سزای سێدارەی لانی کەم ۶ ژن لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە. سەرجەم ئەو شەش کەسە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و ناسنامەیان بەو شێوەیە؛

١- مەهتاب شێرمحەممەدی خەڵکی تەورێز، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی یاسووج لەسێدارە درا.

٢- مەرزییە نەیێری خەڵکی قەزوین، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی قەزوین لەسێدارە درا.

۳ـ دنیا محەممەدی خەڵکی ئەیوان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.

۴ـ فاتمە کەماڵ زارع خەڵکی کەرەج بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لەسێدارە درا.

۵ـ زەهرا عەزیزپوور خەڵکی ئەردەبیل بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت لەسێدارە درا.

۶ـ ئارەزوو ڕەستاد خەڵکی ئیسفەهان بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان لەسێدارە درا.

 

کوشتنی ژنان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

لە ماوەی مانگی ئاگۆستدا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

 

تۆمارکردنی دەستبەسەرکرانی ۲۰ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا، لانی کەم ۲۰ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۱۷٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی ئەو مانگە پێکدێنن.

لەو مانگەدا دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۷ ژنی بەهایی و ۸ ژنی کورد تۆمار کراوە. ناسنامەی ژنانی دەستبەسەرکراو بەو شێوە بووە؛

ساری: ۱ـ سورەیا مەنووچێهرزادە ۲ـ ماراڵ ڕۆشەنی ۳ـ نگار بەدیعی ۴ـ شیما سەنایی ۵ـ فاخرە زاهیدی

مەهاباد: ۶ـ شیرین مەسعوودی ۷ـ سەیران عەرەبی

ئیسفەهان: ۸ـ سەریر مۆوەقێن ۹ـ ئیلهام خەلس

ئێرانشار: ۱۰ـ شیما بامێری ۱۱ـ سائێمە بامێری

ئورمیە: ۱۲ـ بەفرین ئەحمەدوەش

چاڵدێران: ۱۳ـ زەهرا پیردێهقان

ماکۆ: ۱۴ـ پەروین راسێق قزڵباش

بەندەرعەباس: ۱۵ـ لەیلا موعەلیمی

پیرانشار: ۱۶ـ نازەنین حوسێنپوور

دیواندەرە: ۱۷ـ مریەم مورادیان

ئاودانان: ۱۸ـ ڕازییە هاشمی

دێزفوول: ۱۹ـ نەجمە سادات بونیان

مەشهەد: ۲۰ـ مریەم تەجەنگی

 

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چالاکانی ژندا

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶دا تەرانە ڕەحیمی خەڵکی ئیسفەهان لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و ۲۶ ژن سەرجەم سزای ۱۳۲ ساڵ و ۹ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکران و ۶ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها یەک ژن سزای لێدانی ۳۱ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.

لانی کەم ۷ چالاکی ژنی بەهایی و ۴ چالاکی ژنی کورد سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە. ناسنامەی ئەو ژنانەی سزای سێدارە، لێدانی قامچی یان بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە؛

۱ـ ئازادە یەعقووبی خەڵکی مەشهەد سزای ۳ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۲ـ شەقایەق ئەفشار نەجەفی خەڵکی قەزوین سزای ۹ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۳ـ یەڵدا موعیری خەڵکی تاران سزای ۱۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۴ـ تارا فەرهەنگیان خەڵکی قوروە سزای ۱ ساڵ بەندکران و لێدانی ۳۱ قامچیی بەسەردا سەپێندراوە.

۵ـ هۆما تەیمووری خەڵکی تاران سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۶ـ نازەنین ئێلیاسی (گوڵاڵە) خەڵکی مەهاباد سزای ۲ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۷ـ فاتمە سەفەری خەڵکی زەنجان سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۸ـ فەرانەک زەبیحی خەڵکی قائێمشار سزای ۲ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۹ـ لەیلا موعەلیمی خەڵکی بەندەرعەباس سزای ۱۰ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۰ـ ئازەر یاهوو خەڵکی مەشهەد سزای ۱ ساڵ بەندکران و ۲ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۱ـ زەهرا ڕەبانی خەڵکی بجنۆرد سزای ۷ مانگ و ۱۶ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۲ـ هیوا سەیفیزادە خەڵکی تاران سزای ۴ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۳ـ مەنیژە خۆشنوود خەڵکی بۆکان سزای ۳ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۴ـ زەهرا گوڵابیان خەڵکی ساری سزای ۲ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۵ـ بەنەفشە ئەسەدیان عەرەبی خەڵکی ساری سزای ۲ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۶ـ ئاناهیتا کۆشکباغی خەڵکی ساری سزای ۲ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۷ـ نەسیم سەمیمی خەڵکی ساری سزای ۲ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۸ـ ئێمیلیا فەنانیان خەڵکی ساری سزای ۲ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۱۹ـ مێلۆدی سەمیمی خەڵکی ساری سزای ۲ ساڵ و ۱۵ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۲۰ـ نەجمە ئەمینی خەڵکی مەشهەد سزای ۱۲ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۲۱ـ تەرانە ڕەحیمی خەڵکی ئیسفەهان سزای ۱۱ ساڵ بەندکران و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

۲۲ـ ڕۆمینا ڕەحیمی خەڵکی ئیسفەهان سزای ۳۶ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۲۳ـ ستایش ساعیدی خەڵکی ئیسفەهان سزای ۱۶ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۲۴ـ زەهرا جەعفەری خەڵکی سەبزەوار سزای ۱ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۲۵ـ فاتمە بارقەندی خەڵکی سەبزەوار سزای ۱ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

۲۶ـ نازەنین زەهرا مووسەوی تەمەن ۱۷ ساڵ و خەڵکی سەبزەوار سزای ۱ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە.

 

تۆمارکردنی ۱۹ حاڵەتی ژنکوژی لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢۶ لانی کەم ۱۹ ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران کوژراون کە کوژرانی زۆربەیان بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان وەکوو هاوژینەکەیان ڕوویداوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ۱۰ ژن لە لایەن هاوژینەکەیان، ۲ ژن لە لایەن باوکیان، ۲ ژن لە لایەن هاوژینی پێشوویان، ۱ ژن لە لایەن خاڵی، ۱ ژن لە لایەن زاواکەیان و ۱ ژن لە لایەن کەسانی نەناسراو کوژراون.

لە سەرجەم ئەو ۱۹ حاڵەتی ژنکوژییە، هۆکاری کوژرانی لانی کەم ۱ ژن بە پاساوی پاراستنی نامووس تۆمار کراوە. هەروەها ۱۶ ژن بەهۆی کێشەی خێزانی، ۱ ژن بەهۆی دەستدرێژیی سێکسی و ۱ ژن بە هۆکاری نادیارەوە کوژراون.

 

جیاکردنەوەی ژنکوژییەکان بەپێی پارێزگاکان؛

پارێزگاکانی تاران و مازەندەران: هەر یەک ۴ حاڵەت

پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ۳ حاڵەت

پارێزگای سنە: ۲ حاڵەت

پارێزگاکانی فارس، کرمان، کرماشان، سیستان و بەلووچستان، ئورمیە و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: هەر یەک ۱ حاڵەت

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە