هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
١١ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٠:١٨
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”گوێزەکوێرە“ سەر بە شاری مەریوان بە ناوی ”عوسمان دڵ ئەنگیز“ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە مەریوانیە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نادیارە.
عوسمان دڵ ئەنگیز هاوینی ساڵی ڕابردووش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.