دەستبەسەر و بێ خەبەری لە چارەنوسی د.ئومید مودەڕسی لە مەریوان

هەنگاو: دوو حەفتە پێش هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، دوکتۆر ئومید مودەڕسییان لە شاری مەریوان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

١٦ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٢:٠٩

 

هەنگاو: دوو حەفتە پێش هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، دوکتۆر ئومید مودەڕسییان  لە شاری مەریوان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ٢ی رێبەندانی ٢٧١٩ (٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوکتۆر ئومید مودەڕسی ددانپزشیک   چالاکی مەدەنی ناسراوی خەڵکی ئیەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە لە شاری سنە گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوکتور ئومید لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی دەستبەسەر کراوە.ناوبراو یەکێک لە خێرخوازان و چالاکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری مەریوان بووە.

دوای تێپەربوونی دو حەفتە لە دەستبەسەرکردنی تا ئێستا هۆکار یا هۆکارگەلی دەستبەسەرکرانی ناوبراو دیار نیە و بنەماڵەی نەیانتوانیوە پەیوەندی بە ناوبراوەوە بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە