لەیلا تیراندری و ئارمانی وەفایی بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژن و مێردێکی خەڵکی سنە کە لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارە و ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژن و مێردێکی خەڵکی سنە کە لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارە و ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بوون، لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٣ی فیوریەی ٢٠٢٠)، لەیلا تیراندری، بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی ژنانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی، دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لەیلا تیراندری، ڕۆژی شەممە ٧ی بەفرانبار (٢٨ی دێسامبری ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، ئارمان وەفایی، هاوژینی لەیلا ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندان دوای نزیک بە ٣ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی  و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو کە ژینگەپارێز و ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بوو، ٢٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە